بێفڕۆکەوانێكی هەڵگری بۆمب فڕۆکەخانەی بەغدادی کردە ئامانج

سەرچاوە عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو فڕۆكەخانەی سەربازیی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کردە ئامانج.

میدیا عێراقییەكان لە سەرچاوە ئەمنییەكانیان گواستوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، كە بۆمبی هەڵگرتووە، ناوچەی هێزی ئاسمانیی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی كردووەتە ئامانج و بۆمبارانی كردووە، بۆمبەكان بەر پەرژینی سنوری هێزی ئاسمانی كەوتووە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.

ماوەیەكە هێرشی گروپە چەكدارەكانی عێراق بۆسەر بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا و بەكارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو هێرشانەدا، ئەمریكای نیگەران كردووە.

بابەتی پێشتر

کۆڵۆمبیا 1-0 ئیکوادۆر

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەڵەبجە وردەكاریی ڕووداوی تەقینەوەكەی ئەمڕۆ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل كوژرا و سێ چەكداری دیكەش برینداربوون. دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share