سەدر نوێنەرەكەی خۆی لە كەركوك سڕكرد

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، كاره‌كانی نوێنه‌رە تایبەتەكەی خۆی له‌ شاری كه‌ركوك هه‌ڵپەسارد.

لە نووسراوێكدا كه‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تیی موقتەدا سەدر ئاراسته‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌ی كردووە، ئاماژە بەوە كراوە، بڕیاردرا به‌ سڕكردن و هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی حوسێن شممه‌ری نوێنه‌ری ‌موقته‌دا سه‌در له‌ پارێزگای كه‌ركوك.

ئەوەش هاتووە، بڕیاری سڕكردنی كاره‌كانی ناوبراو له ‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و تا كاتێكی نادیاریش به‌رده‌وامده‌بێت، بەبێ ئەوەی نووسراوەكە هۆكاری ڕاگرتنی كارەكانی نوێنەرەكەی سەدر لە كەركوك ڕوونبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی لەسەر ساختەکردنی نووسراوێکی ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

وێنە.. نوسینگەى کەلتورى لەشارى سلێمانی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان كەلاری: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجیی كرداری(ئینفاقی فیعلی)جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەندی ناردنی مووچە…
Total
0
Share