پۆلیسی هەڵەبجە وردەكاریی ڕووداوی تەقینەوەكەی ئەمڕۆ ئاشكرادەكات

بەیانی ئەمڕۆ لە پارکێکی شاری هەڵەبجە، لە گەڕەکی شارەوانی، تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

ئاسایشی هەڵەبجە دەڵێت، “زانیاریمان هەیە کەسێک دەستکاری تەقەمەنی کردووە و تەقینەوەیەک ڕویداوە، ئەو هاوڵاتییەش گیانیلەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە”.

لەسەر ڕووداوەکە پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو گەنجەی لە پارکەکەدا گیانیلەدەستداوە ناوی (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح)ە و لە دایکبووی (1992)ە”.

بە وتەی پۆلیس، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و ئەو گەنجە بە نارنجۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەڵەبجە و دەوروبەری بەهۆی شەڕی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ڕووبەرێکی زۆری بە پاشماوەی تەقەمەنی پیسبووە و ئێستاش پاشماوەی جەنگ لە هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری دەبینرێت.

بابەتی پێشتر

بێفڕۆکەوانێكی هەڵگری بۆمب فڕۆکەخانەی بەغدادی کردە ئامانج

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی لەسەر موچە و چاکسازی دەچێتە پەرلەمان، تەنها لەگەڵ لیژنەی دارایی كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share