فراكسیۆنی یەكێتی داوای جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەكات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە واژووی 50 پەرلەمانتار یاداشتێك دەداتە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بە واژووی 50 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی، نەوەی نوێ، كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی دووبارە یاداشتێكی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرزكردووەتەوە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك بەمەبەستی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە…
Total
0
Share