سەركردەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل كوژرا و سێ چەكداری دیكەش برینداربوون.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو بۆمبێكی چێندراو بەكاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی لیوای 47ی سەربە حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، چوار ئەندامی حەشد كوژراون كە حەسەن كەریم حەسەنی تێدایە جێگری بەرپرسی لیواكەیە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا دەستەی حەشدی شەعبی، تەقینەوەكەی خستووەتە ئەستۆی چەكدارانی داعش و جەختی لەوەكردووەتەوە كە ئۆپراسیۆنێك بۆ لەناوبردنی شانەنوستووەكانیان لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
Total
0
Share