ئەنچیلۆتی ترسی لەکەمبونەوەى ژمارەى گۆڵەکانی هەیە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ترسی لەوە هەیە کە ژمارەى گۆڵەکانی تیپەکەى کەمبونەتەوە و وەک پێویست ناتوانن ئەنجام یەکلایی بکەنەوە.

ئەنچیلۆتی باسی لەوە کرد کە ئەوان کوالیتی باشیان هەیە لە تیپەکەدا و دەشتوانن بگەنە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، بەڵام ئەنجامەکانیان بە زوویی بۆ یەکلایی ناکرێتەوە.

بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی

/ میلیتاو و ڕۆدیگێر یارییەكی باشیان كرد و هاوكار بون بۆ بردنەوەكە

/ یاریی زۆر هەیە ئەم ماوەیە و پێموایە باش دەركەوتین، چانسی گۆڵمان بۆ دروستبوو دەمانتوانی گۆڵی زیاتر بكەین

/ میلیتاو هەستی بە ئازاری ماسولكە كرد

/ بۆ یاریی شاختار هێڵی بەرگریم داناوە بەڵام بۆ كلاسیكۆ هێشتا بیرمان لێنەكردۆتەوە

/ ڤالڤێردی یارییەكی باشی كرد و شوێنەكەیم نەگۆڕی

/ پێكانی میلیتاو مەترسیدار نییە

/ بەرامبەر شاختار هەندێ گۆڕانكاری دەكەم

/ تیپەكە باش یاریی كرد و شایستەی بردەوە بوین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ یاری لوتکه‌ی له‌ ئینته‌ر برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ و بایرن ١١ گۆڵیان تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ شه‌ش ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاری لوتکه‌ی…
Total
0
Share