مانچستەر سیتی چیرۆکی پیتەر کراوچ زیندوودەکاتەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی ئێرلینگ هالاند، پاشان هاری کەین دەستپێکرد، سوورن لەسەر کڕینی هێرشبەرێک و تاوەکو ئەم ساتە دەستبەرداری بابەتی گواستنەوەی هاری کەین نەبوون.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس” لەزاری “ئەتلەتیک”ەوە بڵاویکردووەتەوە، گالاکتیکۆسی گواردیۆلا لەم وەرزەدا تەنها بە کڕینی جاک گرلیش و هاری کەینەوە ناوەستێت، بەڵکو چاویان بڕیوەتە لاوێکی بەهرەداری ئینگلیزی کە چوار خول لەخوار خولی نایابی ئینگلیزییەوە یاریدەکات.

ئەو لاوەی گواردیۆلا و تیمەکەی چاویان تێبڕیوە ناوی کایل هودلینە، بەرزيی باڵای دوو مەتر و شەش سانتیمەترە هاوشێوەی لیبرۆن جەیمس، ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا، وەرزی ڕابردوو لەتەمەنی 21 ساڵیدا توانیویەتی 10 گۆڵ تۆماربکات.

زۆرینەی میدیاکانی بەریتانیا هودلین بە پڕۆژەی نوێکردنەوەی چیرۆکی پیتەر کراوچیى هێرشبەری پێشووی ئینگلتەرا و لیڤەرپوڵ ناودەبەن، کە توانی لە پریمەرلیگ مێژوو تۆماربکات.

ماڵپەڕی ئەتلەتیک نووسیویەتی، سیتی بەردەوامە لە کۆکردنەوەی گەوهەرەکانی بەریتانیا و سەرباری هەوڵدانی یانەکانی میڵدزبرۆ و کاردیف سیتی، بەڵام لەکۆتاییدا سیتی و گواردیۆلا سەرکەوتوو دەبن لە کڕینی هودلین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆرجینا ئاشکرایدەکات بۆچی کریستیانۆ هەرگیز گڵۆپی ماڵەکەی ناگۆڕێت

خۆشەویستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، جۆرجینا ڕۆدریگێز چەندین زانیاریی نەبیستراو لەبارەی یاریزانە ناودارەکەی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرادەکات. جۆرجینا لە چاوپێکەوتنێکدا بە…
Total
0
Share