شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامدەبین لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان، ئەمڕۆ تیمەکانیان دەستیانکرد بە کاری قیرتاوکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامی ڕۆشتن لە کۆتایی گەڕەکی تاڤگە بە ئاڕاستەی فولکەی هەواری شار.

ئاماژەی بەوەشدا، “بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدەین کە پڕۆژەکانی چاکسازییکردنی شەقامەکان بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت، تاوەکو تەواوکردنی سەرجەم قۆناغەکان.”

شارەوانیی سلێمانی، تیمەکانمان شەو و ڕۆژ دەخەنە سەر یەک بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا بە بەرزترین کوالێتی، ئەو شەقامانەی زیانیان بەرکەوتووە، چاکبکرێن و بخرێنە خزمەت هاتوچۆی شۆفێرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.…
Total
0
Share