شیلان عوسمان: بەشێكی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە سیستمە نوێیەكە دەكرێتە ئۆنلاین

بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەپێی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری ڕۆژانە نزیكەی 350 مامەڵە راییدەكرێت و جەختیشدەكاتەوە، داوامانكردووە سیستمی ئۆنلاین كارابكرێت كە بەشێكی زۆری ئەو لۆدەی هەیە چارەسەری دەكات و دەتوانرێت لەرێگای ئۆنلاینەوە ئەو فۆڕمەی تایبەتە بە زانیاریی كەسی پێشوەختە لە ماڵەوە پڕبكرێتەوە.

عەقید شیلان عوسمان بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەر لە پەیڕەوكردنی ئەم سیستمە نوێیە رۆژانە هەر مامەڵەیەكی دەركردن و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێر هەبووایە وەردەگیرا و راییدەكرا، بەڵام بەم سیستمە نوێیە ئێستا رۆژانە دەتوانرێت نزیكەی 350 مامەڵە راییبكرێت كە رۆژانە كارمەندانی بەشی مۆڵەت تا 5ی ئێوارە دەوامدەكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، داوامانكردووە سیستمی ئۆنلاین بخرێتەكار كە بڕیارە لە دوای ساڵی نوێوە كاری لەسەر بكرێت كە بەپێی سیستمەكە هاوڵاتییان دەتوانن ئەو فۆڕمەی تایبەتە بە پڕكردنەوەی زانیاریی كەسی كە زیاتر لە 20 خولەكی دەوێت لە ماڵەوە پێشوەختە بە ئۆنلاین پڕبكرێـتەوە و ئەو كەسە دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ دەكات وێنە و پەنجەمۆری لێوەردەگیرێت.

ئەو بەرپرسەی هاتوچۆی سلێمانی جەختیكردەوە، “بڕیارە لە دوای ساڵی نوێ سیستمی ئۆنلاین كاریپێبكرێت كە كار ئاسانی بۆ هاوڵاتییان دەكات و ئەو گرفتانەی كە هەن چارەسەردەبن و دەتوانرێـت ڕۆژانە زۆرترین مامەڵە راییبكرێت”.

بابەتی پێشتر

سەمیر هەورامی: هاوڵاتییان مافی خۆیانە زانیاریيان لەسەر داهاتەكان هەبێت

بابەتی دواتر

لە سنووری قەزای شێخان كەسێك كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share