دوای ئەوەی تۆمەتباری ڕوداوی کوشتنی هاوڵاتییەک لە سلێمانی بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و حکومەتی عێراق دەستگیرکرا، تۆمەتبار گەڕێندراوەتەوە بەردەم دادگاکانی کوردستان.
لەسەر گەڕانەوەی تۆمەتبارەکە، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ( س،ح،ح،ت ) لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بڵاوکرایەوە ، کە هەستابوو بە کوشتنی هەوڵاتی ( عوسمان حمەسەعید ) لەگەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی ، ئەمڕۆ گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان ، بەمەبەستی دادگایی کردنی”.
پێشتر ئەو تۆمەتبارە لە گەڕەکی ڕزگاری لە سلێمانی، کاری بۆ هاوڵاتییەک کردبوو بەناوی ( عوسمان حمەسەعید )، لەناو خانوویەکی تەواو نەکراودا هێرشیکردبووە سەر خاوەنی خانووەکە و کوشتبووی، دواتر موبایلەکەی شکاندبوو پاشان ئۆتۆمبیلی کوژراوی هەڵگرتبوو بەرەو دەرەوەی هەرێم بەڕێکەوتبوو.
دوێنێ پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بڵاویانکردەوە کە تۆمەتبارەکە بە هەماهەنگی هێزەئەمنییەکانی هەرێم و عێراق دەستگیرکراوە و ئۆتۆمبیلە دزراوەکەش دەستی بەسەردا گیراوە.