لە هەرێم مردن بە كۆرۆنا بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 497 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، دوو كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا لەكۆی هەشت هەزار و 443 پشكنین 497 توشبووی دیكە تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا، 554 توشبوو چاكبونەتەوە و دووكەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە، 176 هەزار و 659 كەس، لەو ڕێژەیەش 165 هەزار و 72 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 362 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئەو تۆمەتبارە عەرەبەی هاوڵاتییەکی لە سلێمانی کوشتبوو گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

لەبارەی بەردەوامی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی کێلێ ڕونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە سکاڵایان نییەوە وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان ئاشکرا دەکات

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی کە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لێیدەدرێت و گرتەڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن کە هیچ سکاڵایەکیان نییە،…
Total
0
Share