پشکنینی رادەی بەرگەگرتنی بومەلەرزە بۆ باڵەخانەکان دەکرێت

لەدوای ئەو بومەلەرزەیەی هەفتەی رابردوو هەرێمی کوردستانی هەژاند، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم داوا دەکات پشکنین بۆ سەرجەم یەکەی نیشتەجێبوونەکان و باڵەخانە بازرگانییەکان بکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە داوا لە سەرجەم سەرۆکایەتی شارەوانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، کە لیژنەیەکی هاوبەش لە شارەوانیی و بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنان پێکبهێنرێت و پشکنین بۆ یەکەی نیشتەجێبوون و باڵەخانە بازرگانییەکان بکرێت و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “بە مەبەستی راییکردنی کارەکانیان بە خێرایی دەتوانن لە یەک کاتدا چەند لیژنەیەک دروست بکرێن”.

بابەتی پێشتر

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح دەبێتەوە بە مامۆستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامەكەت وەربگرە

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە…
Total
0
Share