ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووی ئێران

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی ڤیدیۆییدا وتیشی، ئەوە وایكرد ئیسرائیل سەركەوتوو بێت لە ئەنجامدانی كاری گەورەی سیخوڕی لە ئێران، لەوانەش بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی ئەتۆمی و تایبەت بە بۆشایی ئاسمان لە ناوەندە هەستیارەكان.

ئاماژەشی بە “پڕۆسەی چڕوپڕی ئیسرائیل” لەناو ئێران كرد و ڕایگەیاندووە، تەلئەبیب “باندی ئەمنی”ی لە ئاستی باڵادا لە ئێران هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم باندە ئەمنییە گەندەڵانە دەبێت ڕۆڵیان لە تیرۆركردنی زانایانی ئەتۆمی و تەقینەوەكانی نەتەنز ئاشكرابكرێت، بەڵگەنامەی زۆر گرنگیان لە تورقوزئاباد و لە ڕێكخراوی گەردوونناسی برد، ئەمانە گاڵتە نین، ئەمانە بەڵگەنامەی ئاسایشی وڵاتن، هاتن و بردیان”.

ئەحمەدی نەژاد باسی لە بردنی بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی گەردووناسی و بۆشایی ئاسمانی ئێران كرد و وتی، “بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوەكە لە خەزێنەی نوسینگەی سەرۆكی ڕێكخراوەكەدا بوو، سەقفەكەیان كردەوە و چوونە ناوەوە و خەزانەكەیان كردەوە و بەڵگەنامەكانیان برد”.

بەوتەی ئەحمەدی نەژاد، “دواتر باندە ئەمنییەكە ئەم دزییەیان شاردەوە، زانیاریی ناڕاستیان بە وەزیری پەیوەندیدار دا، بەوەی دزی بەڵگەنامەكان دزییەكی ئاسایی بووە و، دزەكان لە پەنجەرەی دراوسێ لە نهۆمی پێنجەمەوە چوون و پۆلیس دەستگیریكردون”.

لێدوانەكانی سەرۆكی پێشووی ئێران بە دوو ڕۆژ دێت دوای لێدوانی یوسی كۆهین سەرۆكی موساد دەربارەی دەسەڵاتی هەواڵگریی ئیسرائیل لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و ئاشكرایكرد، موساد چەند ساڵێك چاودێری موحسین فەخریزادەی زانای ئەتۆمی دەكرد و لەڕووی جەستەییەوە لێی نزیكبوو بەر لە كوشتنی لە كانونی یەكەمی ڕابردوو.

دەربارەی كردەكەی موساد لە 31ی كانونی دووەمی 2018 و بردنی ژمارەیەكی زۆری بەڵگەنامە ئەتۆمییەكانی ئێران لە عەمبارێكدا لە دەوروبەری تاران، كۆهین وتی، پڕۆسەكە، كە دەبوو لە حەوت كاتژمێردا تەواو بێت، 20 كەس لە كارمەندانی موساد لە شوێنی كارەكە ئامادەبوون، كە هیچ كامێكیان ئیسرائیلی نەبوون، هەموو ئەو كارمەندانە لەژیاندان و هەندێكیان ئێرانیان جێهێشتووە.

س: RT

بابەتی پێشتر

 وەزیری نەوتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت لەنێوان 68 – 75 دۆلاردا جێگیرببێت

بابەتی دواتر

بایدن هەوڵی هاندانی کۆمەڵەی G7 دەدات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەژموونی چین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share