له‌هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆسەر هێزە عێراقییەكان له سنووری ناحیەی ڕیازی باشوری كه‌ركوكدا، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدڕاڵی كوژرا.
پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له سنووری ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە لە باشوری كه‌ركوك هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ ماوەی نزیكەی یەك كاتژمێر ڕوویداوه.
وتیشی، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی داعشدا، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدڕاڵی به پله‌ی نه‌قیب كوژراوه و ژماره‌یه‌كی پۆلیسی دیكه‌ش برینداربون و له ئێستاشدا دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه و هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه.
ماوەیەكە جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له پارێزگاكانی كەركوك و دیالە زیادیكردووه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش چه‌ندین ئۆپراسیۆنی به‌رفراوانیان دەستپێكردووە بۆ لە ناوبردنی پاشماوەكانی داعش.