لە عەفرین لە بۆردوومانی نەخۆشخانەیەکدا 16 کەس کوژران

ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، لە بۆردومانێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی شاری عەفرین 16 کەس گیانیان لەدەستدا، کە ژمارەیەکیان پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕوانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی “الشفا‌و” لە عه‌فرین، 16 كەس كوژران، كه‌ یه‌كێكیان پزیشكە و سێ ژنه‌ كارمه‌ندی تیمی پزیشكیشی تێدایە و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

ڕونیشیكردووەتەوە، لەنێو كوژراوەكان سەرکردەیەکی گرووپە چەکدارەکان و منداڵێك هەیە.

ڕوانگەكە باسیلەوەشكردووە، تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی ده‌رهێنانه‌وه‌ی برینداره‌كانن له‌ژێر بینای نه‌خۆشخانه‌ ڕووخاوه‌كه‌.

تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ی سه‌رنه‌خۆشخانه‌كە ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: ئەوەی شەوی ڕابردوو میدیاکانی پارتی بەرامبەر سلێمانی کردیان هیچی کەمتر نەبوو لە هێرشەکان

لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، میدیای پارتی سنووری سلێمانیی خستووەتە دەرەوەی بازنەی ئاسایشی نەتەوەییەوە. لەتیف نێروەیی،…
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت
كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 400 هەزار دینارە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم جێبەجێبكرێت و سندوقی خانەنشینیی دروستبكرێت…
Total
0
Share