(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی بەلجیکا لە گازپرۆم ستادیەم لە ڕوسیا یەکەمین یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی ڕوسیا ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی ڕۆبێرتۆ مارتینێز کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی 10 و 34 و 88 لەلایەن ڕۆمیلو لوکاکۆ (دوو گۆڵ) و تۆماس مونیێ-وە تۆمارکران، سەرباری ئەنجامەکە، ئەستێرەکانی بەلجیکا تاوەکو کۆتا ساتەکان باڵادەستییان نیشاندا و دەکرا ئەنجامەکە فراوانتربکەن، بەڵام کۆتا هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو و یارییەکە (3-0) لەبەرژەوەندی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، بەلجیکا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی گرت، هەڵبژاردەی فینلەنداش بە جیاوازی گۆڵ کەوتە پلەی دووەم و هەڵبژاردەکانی ڕوسیا و دانیمارک بەبێخاڵ لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدا جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك داعش هێرشیكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

بابەتی دواتر

سەرۆك وڵاتێك بەهۆی نەبەستنی دەمامكەوە سزای دارایی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەر، مانچستەر یونایتد دەکڕێت

وەبەرهێنەرانی قەتەر پلانیان داڕشتووە گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتد پێشکەش بکەن. ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی…
Total
0
Share