مووچەی مانگی شەشی وانەبێژان دابەشدەکرێت

بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی وانەبێژ.

کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی پێیاندراوە لە وەزارەتی پەروەردە و داراییەوە، هەر پەروەردەیەک چەکی مووچەی مانگی شەشی ئامادەبێت، مووچەی دابەشدەکرێت.

باسی لەوەکردووە کە لە زۆربەی پەروەردەکان مووچەی وانەبێژان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار كە بە زەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share