ئاسایشی سلێمانی ژن و پیاویکی لەسەر کوشتنی ژنێک لە بەکرەجۆ دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا ژن و پیاوێک لەسەر ‏کوشتنی ژنێک لە گەڕەکی بەکرەجۆ دەستگیرکراون.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، تیایدا هاتووە، “دوو ‏تۆمەتبار لەسەر ڕووداوی کوشتنی ژنێک لە بەکرەجۆ دەستگیرکراون بەناوەکانی (خ ح ‏ع) و (د خ ق)، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە دانیان نا بە تاوانەکەیاندا و پێناسی تاوانلێکراویان ‏ئاشکراکرد، کە ناوی (د ت ع) لەدایکبووی ساڵی (2003) بووە”.‏

ئاسایش دەڵێت، “تۆمەتباران لە وتەکانیاندا دەریانخست، کە پێشتر یەکتریان ناسیوە و ‏تاوانلێکراو لای تاوانباری سەرەکی لە یەکێک لە کافتریاکانی شاری سلێمانی بە ناوی ‏کافتریای (لاس ڤیگاس) لە شەقامی سالم کاریکردووە، شەوی تاوانەکە پێکەوە بوون لە ‏ماڵی تۆمەتبار (د خ ق)، لە بەرەبەیاندا کێشە دەکەوێتە نێوانیان و لەئەنجامدا تۆمەتبار(خ ‏ح ع) بە بەکارهێنانی چەک هەڵدەستێت بە کوشتنی تاوانلێکراو (د  ت ع)، پاشان بە  ‏ئۆتۆمبێلەکەی تەرمەکەی دەگوازێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تەرمەکەی تیدا دۆزرابوویەوە”.‏

لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەستگیراوە بەسەر ئەو چەک و ئۆتۆمبێلەی کە لە ‏تاوانەکەدا بەکارهێنرابوو، لە ئێستادا تۆمەتباران لەسەر بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ‏‏(406) لە یاسای سزادان بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.‏

بابەتی پێشتر

غەسالەکانی سەر ڕووباری سیروان لادەبرێن

بابەتی دواتر

مەستی فیلم پرسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بردە دادگا و دەزگای فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: سبەی دەستپێدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاى فیدراڵی چوارشەممە بڕیار لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دەدات

دادگاى فیدراڵیی عێراق واده‌ى دانیشتنی بڕیاردان له‌باره‌ى ده‌ستووریبوون یان ‏ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى دیاریكرد.‏…
Total
0
Share