(ڤیدیۆ) یورۆی 2020 بە سێ گۆڵی ئیتاڵیا بەرامبەر تورکیا دەستیپێکرد

ئەمشەو، هەینی یاری دەستپێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و تورکیا ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی ئیتاڵیا کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ستاد ئۆڵۆمپیکۆ لە ڕۆمای پایتەخت یەکەمین یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی ڕۆبێرتۆ مانچینی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سکوادرا ئازۆرا” لە خولەکەکانی 53 و 66 و 79 لەلایەن میریح دیمیڕاڵ (بەهەڵە)، چیرۆ ئیمۆبێلی و لۆرینزۆ ئینسینی-یەوە تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی لە تایمی دووەمدا ئیتاڵییەکان هەوڵی زۆریاندا سوود لە لاوازی ئاستی بەرگری تورکیا وەربگرن و یارییەکە بە ئەنجامێکی فراوانتر کۆتایی پێبهێنن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی دیکە و یارییەکە (3-0) کۆتاییهات.

https://streamable.com/k9jb5f

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیتاڵیا لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت، لە داهاتووشدا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی وێڵز و سویسرا یاریدەکەن.

بابەتی پێشتر

هەندێک نەریتی هەڵە کەدەبێتە هۆی توشبوونی منداڵان بە کەڕووی ڕەش

بابەتی دواتر

باندێكی بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە نەجەف دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share