هەندێک نەریتی هەڵە کەدەبێتە هۆی توشبوونی منداڵان بە کەڕووی ڕەش

کەڕووی ڕەش ئێستا نەخۆشییەکە کەناتوانین پشتگوێیبخەین، بەتایبەت دوای تۆمارکردنی ژمارەیەک حاڵەت لە جیهاندا و بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوانەی تووشی کەڕووەکە بوون لە هیندستان.

مەترسییەکان لەسەر توشبوونی منداڵانیش زیادیکردووە، لەگەڵئەوەی ئەگەری توشبوونیان بەراورد بە گەورەکان کەمترە بەڵام هۆشداری لەبارەی هەندێک نەریتەوە دەدرێت کە مەترسین بۆ توشبوونی منداڵان بەو کەڕووە.

لەوبارەیەوە دکتۆر مەجدی بەدران، ئەندامی کۆمەڵەی میسری بۆ هەستیاری و بەرگری دەڵێت، کەڕووی ڕەش نەخۆشییەکی گواستراوە نییە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا، بەڵام لەو منداڵانەی بەرگریی جەستەیان کەمە مەترسییەکی گەورەیە، لەڕێگای بەرکەوتنیان بە کەڕووەکان لە ژینگەی دەوروبەریاندا تووشی کەڕووی ڕەش دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخۆشیی کەڕووی ڕەش لە منداڵاندا جێگەی مەترسییە، مەگەر ئەوەی لە سەرەتایەکی زووی نەخۆشییەکەوە دەستنیشانبکرێت ئەوکاتە چارەسەرکردنی ئاسانتر دەبێت.

ئەو پزیشکە کەڕووەکە بەوە ناودەبات کە سیستمی بەرگریی مرۆڤ لەناودەبات چ لە گەورە و لە منداڵانیشدا و ڕوبەڕووی مردن دەبنەوە، کەڕووەکە تووشی هەردوو سییەکان یاخود جیوبەکانی لوت دەبن.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان: لە مانگی شەشدا 13 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یورۆی 2020 بە سێ گۆڵی ئیتاڵیا بەرامبەر تورکیا دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share