پاڵەوانی (NBA) یەکەم یاری بردەوە و بۆستن فیلادلفیای تێپەڕاند

پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ یاریی باسکە (NBA)، یەکەم یاریی وەرزی نوێی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز، پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی (NBA) یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز ئەنجامدا.

لە تیمی لەیکەرز ژمارەیەک لە یاریزانە ناودارەکان بەهۆی پێکانەوە بەشدارییان نەکرد، لە نموونەی ڕاسڵ وێستبرۆک و دێنیس شرودەر.

“واریەرز” بە ئەنجامی 123 بەرامبەر بە 109 بردنەوەی تۆمارکرد، لەسەر ئاستی تاکە کەسیی یاریزانانیش، لیبرۆن جەیمس 31 خاڵی بۆ لەیکەرز و ستیفان کوری 33 خاڵی بۆ واریەرز تۆمارکرد.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، دووەمی گروپی خۆرهەڵات کە بۆستن سێڵتیکە بە ئەنجامی 126 بەرامبەر بە 117 خاڵ لە فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرزی بردەوە.

جەیسن تایتوم لەو یارییەدا 35 خاڵ و 12 ڕیباوندی تۆمارکرد، بەرامبەر بە 35 خاڵ بۆ جەیمس هاردن لە تیمی فیلادلفیا.

بابەتی پێشتر

پارەی ساڵی  2014 ی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا ڕێگەی لە یانە سەرمایەدارەکان گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share