کێ شایستەی باڵۆن دۆرە؟ دانی ئالڤێس وەڵام دەداتەوە..

ئەستێرەی ئەزموونداری بەڕازیل و یانەی بەرشلۆنە، دانی ئالڤێس پێی وایە کەریم بنزیمەی فەرەنسی شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە.

لە چاوپێکەوتنێکدا دانی ئالڤێس بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، “کەریم بنزیمە شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە، هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە و ئەوەی کردوویەتی دەیسەلمێنێت کە شایستەی خەڵاتەکەیە، بێگومان ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانیش کاریگەری دەبێت.”

ئالڤێس لە وەڵامەکانیدا دەڵێت، “ئەو خەڵاتەکە دەباتەوە لە بەر ئەوەی ڕیاڵ مەدریدی گەیاندووەتە ئەو ئاستە بەرزە، پاڵپێوەنەر بووە بۆ گەشەکردنی ڕیاڵ و تۆمار کردنی ئەنجامە باشەکان.”

لەم وەرزەدا خەڵاتی باڵۆن دۆر زووتر لە ساڵانی ڕابردوو پێشکەشی یاریزانی براوە دەکرێت، ئاستی یاریزانان بەپێی وەرزێک بە پێوەر وەردەگیرێت نەک ئاستەکان بەپێی ساڵێکی یاریکردن، کێبڕکێی بەهێزیش لەنێوان کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هەر دوو یاریزانی لیڤەرپوڵ، محەممەد سەڵاح و سادیۆ مانێ-دایە.

“بێنزی فەرەنسی” لە وەرزی 2021/2022 ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، تاوەکوو ئێستا لە کۆی 43 ڕووبەڕووبوونەوە 43 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها 14 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ: بە نیو كاتژمێر هەمووتان تەختدەكەم

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی بەغداد دەدەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share