بەرشلۆنە پێویستی بە چەند بردنەوەیە بۆ ناسناوی “لالیگا” ؟

یانەی بەرشلۆنە دوای ئەنجامدانی یارییەکانی (24) هەفتەی خولی ئیسپانیا، تاوەکو ئێستا تەنها دوو دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی (62) خاڵ و جیاوازی نۆ خاڵ لە لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیسپانیا، پێش یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری کەوتووە.

بەپێی داتاکان، بارسا تەنها (15) یاریی “لالیگا”ی لەبەردەمدا ماوە، ئەگەر (11) لەو (15) یارییە براوەبن، دەتوانن ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا یەکلایی بکەنەوە.

(11) یاریی داهاتوویان بەم جۆرەیە:

19/3 ڕیاڵ مەدرید (کامپ نو)

1/4 ئیڵچی (لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا)

9/4 جیرۆنا (کامپ نو)

16/4 خیتافی (لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا)

23/4 ئەتلەتیکۆ مەدرید (کامپ نو)

26/4 ڕایۆ ڤایکانۆ (لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا)

30/4 ڕیاڵ بیتیس (کامپ نو)

3/5 ئوساسۆنا (کامپ نو)

14/5 ئیسپانیۆل (لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا)

21/5 ڕیاڵ سۆسیداد (کامپ نو)

24/5 بەلەد وەلید (لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا)

بەپێی خشتەی یارییەکان، بەرشلۆنە لە ڕێکەوتی 19ی مارسی 2023 کلاسیکۆی گەڕانەوە لە یاریگای “کامپ نو” بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدەدات، بردنەوە لەو یارییەدا ڕێخۆشکەردەبێت بۆ سەرکەوتن لە دوایین یارییەکانی وەرزی 2022/2023.

بابەتی پێشتر

لە بومەلەرزەكاندا لەنێو ماڵەكەیدا حەوت كەسی گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دیبالا بۆ یوڤانتۆس: ببورن، بردنەوەکە زۆر گرنگ بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌،…
Total
0
Share