فازل غەراوی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد چینی کەمدەرامەت زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی سیاسەتی حکومەت لە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار، کەبووەتە هۆی بەرزبوونەوەی زۆری نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی خەڵک.
هاوڵاتییانی عێراقی بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری نرخی دۆلار بەبەردەوامیی ڕوبەڕووی قەیرانی خزمەتگوزارییەکان دەبنەوە، لەوانە نەبوومی کارەبا و خزمەتگوزارییە تەندروستی و ژینگەییەکان، کەمی هەلی کارکردن و کەمبوونەوەی داهاتی تاک بەتایبەت لەو چین و توێژانەی داهاتیان دیاریکراوە.
دەشڵێت، بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار و نەبوونی توانای هاوڵاتییان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان، وادەکات وادەکات داوابکەین حکومەت لە بودجەی حاڵەتی لەناکاو قەرەبووی هاوڵاتییانی زەرەرمەند بکاتەوە.