نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک: لەمەودوا هەموو نووسراوێکی رەسمی لە کەرکوک دەبێت بە چوار زمان بێت

پارێزگاری کەرکوک، جگە لەوەی لە راگەیەندراوەکانی خۆیدا چوار زمان بەکاردەهێنێت، فەرمانێکی ئیداری دەرکردووە و داوای لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە رەسمییەکانی شارەکە کردووە چوار زمان لە نووسراوەکانیاندا بەکاربهێنن.

بە گوێرەی فەرمانێکی رەسمی، کە کۆپییەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، لەمەودا دەبێت، زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، تورکمانی، سریانی) لە هەموو نووسراوە رەسمییەکانی شارەکەدا بەکاربهێندرێن.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکردووە، ئەو فەرمانە بەهۆی فرەپێکهاتەیی پارێزگای کەرکوکەوەیە و دەبێتە ناسنامەی تایبەتی شارەکە.

رێبوار تەها، پارێزگای نوێی کەرکوک، لە یەکەم ساتی دەستبەکاربوونییەوە تاوەکو ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەردەوامی پێداگری کردووە لەسەر خزمەتکردنی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک و پشتگوێنەخستنی هیچ کامێکیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی شۆفێریکردن لە شەقامێک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان لە بارەی رێگای سەرەکی کەلار-خانەقین ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کاری تێدا دەکرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم، کە ڕای…
Total
0
Share