لە ئەسفهان بە زمانی کوردی پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی هەرێم کرا

لە درێژەی بەسەرکردنەوەکانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بۆ هەندێک لە شارەکانی ئێران، لە سەردانێکدا بۆ پڕۆژەیەکی ئاژەڵداری لە شاری ئەسفەهان، بە زمانی کوردی پێشوازی لە بێگەرد تاڵەبانی کرا.

لە نوسراوی بەخێرهاتنەکەدا هاتووە، “بەخێرهاتنی خانم، بێگەرد شکراللە تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکەین”.

شاندەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە سەردانەکەیاندا بۆ پڕۆژە ئاژەڵدارییەکە، دەیەوێت ئەزموونی پڕۆژەکە بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە، بەتایبەت لە بەرهەمهێنانی شیردا.

شاندەکەی هەرێم و بەرپرسانی کشتوکاڵی شاری ئەسفەهان بەڵێنیانداوە، هەماهەنگییەکانیان بەردەوامبێت بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونی کارکردن لە نێوانیاندا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کەنەدا: چالاکییە سیاسییەکانمان لە بەغداد زیاتر دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی رووناكیی شەقامی سالم بەگەڕخرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تۆڕی رووناكیی شەقامی سالم بەگەڕخرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای…
Total
0
Share