تۆڕی رووناكیی شەقامی سالم بەگەڕخرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تۆڕی رووناكیی شەقامی سالم بەگەڕخرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تۆڕی رووناكیی شەقامی سالم كە لە چوارڕیانی سەرچنار دەستپێدەكات تا پردی ڕەئووف بەگ، سێ بەشە و لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی كارەبا بە بڕی زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی جێبەجێكراوە و دوو بەشی تەواوبووە، بەتەواوبوونیشی سیمایەكی جوانی بە شەقامەكە بەخشیووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەشی سێیەمیش بریتییە لە دانانی ئینارە بۆ سەر پردەكان و شەقامی شەست مەتری تا وەكو پردی ڕەئووف بەگ كە لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم داوە. عەلی رەئوف نوێنەری…
زیاتر ببینە

مەحمود سەنگاوی: بەهیوام لە دووەمین دیداری یەکێتیدا لێکتێگەشتن و پێشنیاری گونجاو گەڵاڵە کرابێت

نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئامادەنەبوونی مەحمود سەنگاوی لە دووەمین دیداری یەکێتی بەهۆی گەشتکردنییەوە بووە”.…
Total
0
Share