بە وێنە.. گەنجێك لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

دوێنێ سێشەممە لە رووداوێكی هاتوچۆدا گەنجێك بە ناوی گۆران سۆران جەلال گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە لە جۆری وەرگەڕان بووە و لە شەقامی پشتێنەی قەزای كفری روویداوە، بەهۆیەوە شۆفێرەكە بە سەختی برینداربووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و گیانیلەدەستداوە.

هاتوچۆی كفری لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر لە رێگەی دەرەوەی قەزای کفری بەرامبەر گەڕەکی ئەنفالەکان کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە لەدایکبووی 2001ـە بە سەختی برینداربووە و دواتر گیانیلەدەستداوە و تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد ئامادەیی نیشانداوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات بەڵام هەرێم ڕێگرە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، بەڵام وەزارەتی…
Total
0
Share