دووبارە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.. هێرشێك بۆ سەر فڕۆكەخانەی بەغداد ئەنجامدرا

یەكێكیان خراوەتە خوارەوە

لەڕێی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشێك بۆ سەر فڕۆكەخانەی بەغداد ئەنجامدرا و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، یەكێكیان خراوەتە خوارەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پاش بە ئامانجگرتنی بنكەی ئاسمانیی بەلەد لەلایەن گروپێكی دەرچوو لە یاسا لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە سێ موشەك بەبێ ئەوەی زیانی مرۆیی و ماددی هەبێت، جارێكی دیكە لە كاتێكی درەنگی شەوی ڕابردوو فڕۆكەخانەی بەغداد بە سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كرایە ئامانج و یەكێكیان خرایە خوارەوە.

دەشڵێت، دواتر ڕوونكردنەوە لەسەر دوو فڕۆكەكەی دیكە بڵاودەكەینەوە.

شانەكە دوپاتیشیدەكاتەوە، هێزە ئەمنییەكان سوورن لەسەر شوێنكەوتنی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیریی عێراق تێكبدەن و ڕادەستی دادگا دەكرێن، تا سزای خۆیان وەربگرن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە جێگیری مایەوە

بابەتی دواتر

مادده‌كانی به‌شه‌خۆراك زیادكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share