زیاتر لە 90 پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەی بەپەلە بە ئامادەبوونی کازمی دەکەن

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دوای تۆپبارانەکەی دوێنێی تورکیا لە سنووری ئیدارەی زاخۆ، 91 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایەکیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی کردووە بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە و ئامادەبوونی مستەفا کازمی لەوبارەیەوە.

لە داواکاری ئەو 91 پەرلەمانتارەدا هاتووە، “ئێمە کە لە نووسراوەکەدا واژوومان کردووە و ناومان هاتووە، داوادەکەین بە پشتبەستن بە ماددەی 16)/7/ب)ی دەستوور و حوکمەکانی ماددەی (30/یەکەم) لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەران، داوادەکەین دانیشتنێکی بەپەلە لەبارەی پێشێلکارییەکانی تورکیا و کردنە ئامانجی هاوڵاتییانی مەدەنیی وڵاتەکەمان ئەنجامبدرێت”.

پەرلەمانتارەکان داوادەکەن، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبێت، هەروەها داوای ئامادەبوونی وەزیری بەرگریش دەکەن.

بەپێی داواکە، مەبەستی کۆبوونەوەکە گرتنەبەری ڕێکاری پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: زانیارییەکانتان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پێویستە خێزانەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە رۆژانی سەرژمێریدا بەهۆی ئەوەی بۆ ئامانجی گەشەپێدانە، راوێژکارێکی…
زیاتر ببینە

لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share