جێگری سەرۆكی پەرلەمان: دەبێت پرۆژەیاسای بودجە زوو پەسەندبكرێت

حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوا دەكات پەلە بكرێت لە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم، حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەماندا، سەردانی عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانیی “عیراقییون”یان كردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەكەی، كەعبی بە پێویستی زانیوە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ، بە پەلە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندبكرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “دەبێت پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ زوو پەسەندبكرێت و بە جۆرێك بێت كە پاڵپشتی لە چینی هەژاران و خاوەن داهاتە كەمەكان بكات. داهاتە نانەوتییەكان زیادبكرێن و میكانیزمەكانی قەڵاچۆكردنی گەندەڵی كارابكرێن، هەروەها دەوڵەت دەروازە سنوورییەكان كۆنترۆڵ بكات و خەرجی ناپێویست كەمبكاتەوە و وەبەرهێنانی بیانی بهێنێتە وڵاتەوە.”

حەسەن كەعبی، داواشی لە حكومەت و دامەزراوەكانی چاودێری كردووە ڕێگری بكەن لە گرانكردنی نرخی شمەك و كاڵا و خۆراك، كە لە دوای بەرزكردنەوەی بەهای دۆلارەوە نرخەكانیان بەرزبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم 'دیاری دەکرێت'

بابەتی دواتر

کالیەری 1-4 ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share