بنكەی ئاسمانیی بەلەد روبەڕووی هێرشێكی موشەكی بووە و هێشتا زیانەكانی نازانرێت.
میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییە ئاگادارەكانەوە بڵاویانكردەوە، ئەمشەو بنكەی ئاسمانیی بەلەد بە سێ موشەك هێرشی كراوەتەسەر.
سەرچاوەكان هیچ زانیارییەكیان لەبارەی كاریگەریی هێرشەكە و زیانەكانی نەكردووە.
بنكە سەربازییەكە كە بەشێك لە هێزە ئەمریكییەكانی تیایە، ناوبەناو ڕوبەڕووی هێرشی موشەكی سەرچاوە نەزانراو دەبێت.
بنكەكە دەكەوێتە قەزای بەلەدی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین.