دهۆك.. ئاگر لە كارگەیەكی ئۆكسجین كەوتەوە

ئاگر لە كارگەیەكی ئۆكسجین لە دهۆك كەوتەوە و پاش یەك كاتژمێر لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كوژێندرایەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سێ كەس برینداربوون.

كاتژمێر 10:00ی ئەمشەو ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە كارگەیەكی ئۆكسجین لە گەڕەكی نزاركێ-ی دهۆك ڕوویدا.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەماوەی كاتژمێرێكدا توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

وتیشی، زیانە گیانی و مادییەكان هێشتا دیارنییە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.

بەڵام پەیامنێرمان لە شارەكە پێی ڕاگەیاندین، سێ كەس بەهۆی ئاگركەوتنەكەوە برینداربوون و زەرەر و زیانێكی زۆری ماددیش بە كارگەكە گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share