هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو

سەرکردەیەک لە چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە، پێدەچێت بکەوێتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

عەلی زبەیدی سەرکردە لە چێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، تا ئەم کاتە هیچ رێککەوتنێک لەنێوان لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە، بەهۆی ئەوەی سەرجەم لایەنەکان سەرقاڵبوون بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە.

ئاشکراشیکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆ و دانووستانەکان دەستپێدەکەنەوە، پێدەچێت یەکلاکردنەوەی بکەوێتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی خانەنشینیی عێراق: لە دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی 4000 خانەنشین پاداشتی خزمەتیان وەرگرت

دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا کە لەگەڵ چوونە ناو مانگی…
Total
0
Share