كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، 135 كاندیدیان لەهەڵبژاردنەكان بەگوێرەی یاسا دورخستووەتەوە، كە سەرجەمیان پۆستی سەربازییان هەبووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەپێی ماددەی نۆ لەیاسای هەڵبژاردنەكاندا 135 كاندید دوای وردبینی كردن بڕیاری دورخستنەوەیان داوە.
كۆمسیۆن هۆكارەكەشی بۆ ئەوەگەڕاندووەتەوە، ئەو كەسانە سەرجەمیان پۆستی سەربازییان لەوەزارەتی بەرگری هەبووە و بەردەوامبوونە لەكارەكانیان، هەربۆیە بەپێی یاسا دورخراونەتەوە.
باسیلەوەشكردووە، لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەو كەسانە دەتوانن تانە لەبڕیارەكە بدەن و دواتر ئەوانیش پێداچوونەوە دەكەن.
بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت.