دیمەنی ساتی تەقینەوەی خانوویەك لە هەولێر بڵاودەكرێتەوە

خانووەكە پاش ڕووداوەكە

بەرگریی شارستانیی هەولێر ساتی تەقینەوەی خانوویەك بڵاودەكاتەوە كە بەهۆی بەكارهێنانی بەنزین بۆ پاككردنەوەی ئاوەڕۆ لەلایەن خاوەنەكەیەوە ڕوویداوە.

بەپێی ڕونكردنەوەكەی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕووداوەكە ڕۆژی دووشەممە 7ی ئەم مانگە لە گەڕەكی زانیاری بووە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش برینداربووە.

ڕووداوەكە بەشێك لە خانووەكەی داڕوخاندووە و زیانیشی بە ماڵەكانی دەوروبەری گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
Total
0
Share