ئەپڵ بڕیاریدا کارمەندەکانی بگەڕێنەوە بۆ ئۆفیسەكان، کارمەندانیش ناڕازین

پێیانباشە کۆمپانیاکە سیاسەتێکی نەرمتر پەیڕەوبکات

کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا لە مانگی ئەیلولەوە کارمەندانی بگەڕێنەوە ناو ئۆفیسەکان بۆ کارکردن بەشێوەی نۆرە (تناوب)، بەو هۆیەوە مەترسیی ئەوە لەسەر کۆمپانیاکەیە بەشێک لە کارمەندەکانی دەستلەکاربکێشنەوە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، دەیان کارمەندی کۆمپانیای ئەپڵ داواکارییەکیان نووسیوە سەبارەت بە بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ کارکردن لە ئۆفیس، داوادەکەن کۆمپانیاکە سیاسەتێکی نەرمتری هەبێت.

کارمەندانی ئەپڵ لە داواکارییەکەیاندا پێیانباشە کۆمپانیاکە سیاسەتێکی نەرمتر پەیڕەوبکات، ڕێگەیان پێبدات بەردەوامبن لەکارکردن لە دەرەوەی ئۆفیس، لە داواکارییەکەدا دەڵێن، بڕیاری گەڕانەوە ژمارەیەک لە کارمەندەکان ناچاری دەستلەکارکێشانەوە دەکات.

بەشێک لەو کارمەندانە ناڕەزایەتییان لە ئیدارەی کۆمپانیاکە دەربڕیوە، کە نەک دەنگیان نابیستن، بەڵکو هەندێک جار “بەمەبەست پشتگوێمان دەخەن”.

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، زیاتر لە 80 کارمەندی کۆمپانیاکە بەشدارییان لە نوسینی ئەو داواکارییەدا کردووە.

بابەتی پێشتر

لەسەر سكاڵای پاسەوانێكی، ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێكی كورد گلدرایەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن 135 كاندیدی بەهۆی سەربازیبوونەوە دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share