چێڵسی بە ڕێگەیەکی هونەری گرەوی حەکیمی لە پاریس دەباتەوە

بەهۆی یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری ئینتەر میلان بێهیوابوون.

یانەی پاریس سان جێرمان یەکەمین یانەیە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی لە یانەی ئینتەر میلانەوە دەستپێکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش 52 ملیۆن پاوەندیان پیشکەشکردووە و بەهیوابوون سوود لەو باردۆخە داراییە خراپە وەربگرن، کە یانە ئیتاڵییەکەی تێکەوتووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەرانی بلوزی لەندەن لە جەمسەرێکی دیکەوە بۆ هەمان مەبەست “حەکیمی” لەگەڵ ئیدارەی ئینتەر دەستیان بە گفتوگۆکردن کردووە.

یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیی دەربڕیوە بڕێک پارە و یەکێک لە ئیمێرسۆن پاڵمێری یان ئەندریاس کریستنسن بەرامبەر حەکیمی پێشکەشی یانە ئیتاڵییەکە بکات، کە کۆی گشتیی ئۆفەرەکە گەیشتوەەتە 70 ملیۆن پاوەند، هەموو ئەمانە لە کاتێکدا، کە ئینتەر داوای هەمان بڕی کردووە.

مەیڵ دووپاتیدەکاتەوە، چێڵسی لە ئەشرەفەوە نزیکە و لە ڕێگەی ئۆفەرە ناوازەکەیانەوە توانیویانە پاریس سان جێرمان لە هاوکێشەکە بکەنە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ بۆ مان سیتی: بە ئاڵوگۆڕ دەستبەرداری ساوول دەبین

بابەتی دواتر

ڕامۆس پەشیمانە و مەدریدێستا دەڵێن: خۆت تەلەفۆنەکە بکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی و تۆتنهام جیادەبنەوە

گرێبەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی و یانەی تۆتنهام لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 کۆتاییدێت، بڕیاردراوە نوێ نەکرێتەوە. ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی…
Total
0
Share