کۆنتی و تۆتنهام جیادەبنەوە

گرێبەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی و یانەی تۆتنهام لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 کۆتاییدێت، بڕیاردراوە نوێ نەکرێتەوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لە زاری فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی و ئیدارەی یانەی تۆتنهام لەسەر ڕاستەهێڵێک نین و بیرکردنەوەکان جیاوازن، بۆیە بڕیاردراوە لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستی نێوانیان کۆتایی پێبهێنرێت.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە خەونی بردنەوە و گەیشتنە بە لووتکە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای چەندین یاریزانی کردووە، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی “سپێرز” بیر لە بوارە بازرگانییەکان دەکەنەوە.

بڕیاردراوە بەندی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان دوو جەمسەرەکە، کە بۆ (12) مانگی دیکەیە، کارا نەکرێت.

کۆنتی وەرزی ڕابردوو پلەی چوارەم و کورسییەکی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ تۆتنهام مسۆگەرکرد، بەڵام لەم وەرزەدا بە 33 خاڵەوە کەوتووەتە پلەی پێنجەم و لەگەڵ چوارەمدا (مان یونایتد) شەش خاڵ جیاوازیی هەیە.

بابەتی پێشتر

بنكەی هاتوچۆی قەڵادزێ دەستبەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلدا گرت

بابەتی دواتر

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share