ڕامۆس پەشیمانە و مەدریدێستا دەڵێن: خۆت تەلەفۆنەکە بکە

کاپتن و بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس، پەشیمانە لە هەڵوێستەکانی پێشووی و ئامادەیە بەهەمان ئەو مەرجەی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە دیاریکردووە، بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا و لەزاری خوسێ فیلێکس دیازی ڕۆژنامەنووسی ناودارەوە ئاشکرایکردووە، لەپێشوودا ڕامۆس ئامادەنەبووە بە موچەی لەسەدا 10 کەمتر بۆ ماوەی وەرزێک بۆندەکەی لەگەڵ ڕیاڵ نوێبکاتەوە، بەڵکو پێداگری لە بۆچوون و هەڵوێستەکانی کردووە و لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە شەش مانگی تەواوە هەمان وەڵامدەداتەوە، وەڵامەکەش بریتیە لە نوێکردنەوە بۆ ماوەی دوو وەرز، یان ماڵئاواییکردن.

بەپێی سەرچاوەکە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک لە ڕێگەی کڕینی داڤید ئالابا و نوێکردنەوەی بۆندی ناچۆ فێرناندێز و گرنگیدان بە ئیدێر میلیتاو، ڕامۆس و ڤارانی خستووەتە دۆخێکی خراپەوە، لە ئێستادا هەردوو یاریزانەکە دەیانەوێت بۆندەکانیان نوێبکەنەوە و چاوەڕوانی تەلەفۆنێکی دیکەن لە سەرۆکی یانەوە، بەڵام سەرۆک بەردەوامی بە جەنگی سارد داوە و ئەو تەلەفۆنە ناکات.

مارکا نوسیویەتی، کار گەیشتووەتە ئەوەی ئەگەر پێرێز تەلەفۆنێک بۆ ڕامۆس بکات، بەرگریکارەکە قایلدەبێت بە موچەی لەسەدا 10 کەمتر و بۆ ماوەی وەرزێک، هاوشێوەی مۆدریچ بۆندەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام خوازیارە لەم بارودۆخەدا سەرۆک سازشی لەگەڵبکات.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەکە ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە و ئەنجامەکەی چاوەڕواننەکراو بووە، لەکۆی 11 هەزار و 297 دەنگدەر و هاندەری مێرەنگی، لەسەدا 74 پێیانوابووە دەبێت خودی ڕامۆس پەیوەندی بە سەرۆکەوە بکات و قایلبوون ڕابگەیەنێت، ئەوەش دەریدەخات مەدریدێستا لەپشتی سەرۆکەوە وەستاون و پێیانوایە کردەوە و کاردانەوەکانی ڕامۆس لە ڕابردوودا هەڵەبووە و پێویستە خۆی دەرگای گەڕانەوە بەڕووی خۆیدا بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share