ئیبراهیمۆڤیچ لە چامپیۆنز لیگ دوورخرایەوە

یانەی میلان لیستی ناوی یاریزانە بەشداربوەكانی چامپیۆنز لیگی ئاشكراكرد و ناوی ئیبراهیمۆڤیچی سویدیشی دوورخستەوە.

یانەی میلان ناچار كرابوو 23 یاریزان بانگهێشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات.

پیۆلی ڕاهێنەری میلان ناچار بوو چەند یاریزانێك لە لیستە بەشداربووەكە دووربخاتەوە.

پیۆلی بەشێك لە یاریزانە نوێیەكانی دوورخستەوە كە ئاستر فرانكس و مالك سیا و یاسین عدلی بوون.

هەروەها زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەكەشی لە چامپیۆنز لیگ دورخستەوە كە ئێستا بەهۆی پێكانەوە پشووی پێدراوە.

میلان لە كۆمەڵەی پێنجەمدایە و شانبەشانی یانەكانی چێڵسی و دینامۆزەگرەب و سالزبۆرگ یاریی دەكات.

بابەتی پێشتر

لێدوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئیشبیلیە

بابەتی دواتر

لەفەی فەلافل نزیكەی 100 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share