لاپۆرتا لەگەڵ کوندی ڕێککەوتووە و بە نیازی مەدریدییەکە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە پرۆسەی گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە، لە نوێترین جموجۆڵدا توانیویانە ڕێککەوتنی زارەکی لەگەڵ جول کوندیی بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی جێراردۆ ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بە سەرکەوتوویی کۆتاییانهێناوە بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی جول کوندیی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە.

یاریزانەکە بە تەواوی مەرج و وردەکارییە یاساییەکانی بەرشلۆنە قایل بووە، چاوەڕوانە لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستەکەی واژۆ بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، نوێنەرانی “بلاوگرانا” چاودێرییان خستووەتە سەر سێرجی ڕیگیلۆن، بەرگریکاری پێشووی ڕیاڵ مەدرید و ئێستای یانەی تۆتنهام، بڕیاردراوە لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی مارکۆس ئەلۆنسۆ، ڕاستەوخۆ یاریزانە ئیسپانییەکە دابین بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پۆرتۆ له‌ ئه‌تله‌تیکۆی برده‌وه‌ و پله‌ی یه‌که‌می گرووپی (B) مسۆگه‌رکرد   

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی پله‌ی یه‌که‌می…
Total
0
Share