وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ، بەرەو بەغداد بەرێکەوت.
جوتیار عادل لە تویتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چووەتە بەغداد، مەبەستی سەردانەكەش جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵە.
سەردانی شاندەكەی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە، دوێنێ جوتیار عادل لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد، “ئەم هەفتەیە دوو دۆسیە دەنێردرێتە بەغداد، کە یەکێکیان پەیوەستە بە خەرجییەکانی نەوتی هەرێم، ئەوی دیكەشیان پەیوەستە بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم”.
وتیشی، “هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکان چارەسەر بکرێت و بەغداد شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج بکات”.