پێرێز و ڕامۆس گەیشتوونەتە ئاستی جیابوونەوە و دوو یانە لە هاوکێشەکەدان

سێرجیۆ ڕامۆس، کاپتن و بەرگریکاری مێژوویی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە و ئامادەکاری بۆ ماڵئاواییکردنی دەکرێت.

تۆڕی “ABC”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لەنێوان فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەدا جیاوازییەکی زۆر هەیە، هیچ یەکێکیش لە جەمسەرەکان ئامادەنەبوون سازش بۆ ئەویدیکە بکەن.

ڕامۆس ڕەزامەندی دەربڕیوە موچەکەی بەڕێژەی لەسەدا 10 کەمبکرێتەوە، بەڵام داوای گرێبەستیكی بۆ ماوەی دوو وەرز کردووە، لە بەرامبەردا پێرێز پاڵپشت بە سیستمی کارپێکراوی یانە، گرێبەستی بۆ وەرزێک پێشکەشکردووە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، پەیوەندی نێوان ڕامۆس و پێرێز پێنج مانگە پچڕاوە و لەئێستادا سەرۆکایەتی ڕیاڵ ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمێک دەکات، تیایدا بەفەرمی ماڵئاوایی لە یاریزانەکە دەکرێت، پێشوەختیش کاپیتانۆ بڕیاریداوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامبدات.

لەو نێوەندەدا یانەکانی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد ململانێیەکی بەهێز لەنێوانیاندا بەرپابووە بۆ واژووکردنی بۆند لەگەڵ ڕامۆس، هەریەکێک لە دوو زەبەلاحەکە ئامادەییان نیشانداوە مەرج و داواکارییەکانی یاریزانەكە لە ڕووی وەرزشیی و داراییەوە جێبەجێبکەن.

بابەتی پێشتر

زانکۆی کوردستان لە سنە ڕیزبەندی باشترین زانکۆی ئێرانی گرتووە

بابەتی دواتر

دوو دۆسیە ڕادەستدەكات.. شاندی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share