لەمیانەی ئۆپراسیۆنێكی هێزە عێراقییەكاندا لە گوندەكانی دەوروبەری خانەقین، بۆسەیەكی چەكدارانی داعش ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانی سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێكی سەربازییان لە گوندەكانی مێخاس و شەفیق لە نزیك خانەقین ئەنجامدا.
ئازاد محەمەد، بەرپرسی كۆمیتەی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەشێك لە هێزەكە كەوتووەتە بۆسەیەكی چەكدارانی داعشەوە و بەهۆیەوە چەكدارێكی هێزە هاوبەشەكە كوژراوە و سیانی دیكەشیان برینداربوون.
وتیشی، “دواتر شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لە نێوان هێزە عێراقییەكان و پاشماوەی چەكدارانی داعش دەستیپێكردووە”.