ئەبوبەكر تەیب: كارەكانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خێراكراون

ئەبوبەكر تەیب، بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، كاركردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خێراكراون و كار بۆ ئەوە دەكرێت ساڵی داهاتوو پڕۆژەكە بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانییەوە.

وتیشی، “دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی ئەندازیاری و كۆمپانیای جێبەجێكار، كارەكان خێراكراون و دوو یەكتربڕی گەورە هەبوون لە تانجەرۆ و تاسڵوجە كاریان دەكرێت و كاركردن لە چینی بەردی شكاو و قیرتاوكردن بەردەوامە”.

راشیگەیاند، هەوڵدەدەین كە ساڵی داهاتوو هاوڵاتییانی شاری سلێمانی سوود لەم پڕۆژەیە ببینن و بەردەوامین لە قیرتاوكردن و چینی بەردی شكاو كە ئەو دوو كارە پێكەوەدەكرێن و لە ئێستادا هیچ گرفتی زیادەڕۆیی لەبەردەم پڕۆژەكەدا نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەكارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێكی مەترسیدارە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی سوپا دژی جووتیارانی كورد هەنگاوێكی مەترسیدارە و داهاتووی پێكەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.…
Total
0
Share