یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە لەدوای کۆتاییهاتنی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان گەرێكی دیکەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجامدەدرێن. 

لە خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر یونایتد لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕوبەڕوی یانەی نیوکاسڵ دەبێتەوە، هەروەها دوو یاری لوتکەی دیکەش ئەنجامدەدرێن.

لە شاری لیڤەرپوڵ دێربی مێرسیساید لە نێوان یانەکانی ئێڤەرتۆن و لیڤەرپوڵ لە گودیسۆن پارک ئەنجامدەدرێت، هەروەها لە یاریگای ئیتیحاد یانەی مانچستەر سیتی میوانداری ئارسیناڵ دەکات.

لە خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم بەرانبەر قادیش دەوەستێتەوە، هەروەها بەرشلۆنە لە شاری مەدرید و یاریگای کۆلسیحن ئالفۆنسۆ پێرێز دەبێتە میوانی یانەی خیتافێ.

لە ئیتاڵیا بەهەمان شێوە یاری لوتکە و دێربی میلان لەنێوان یانەکانی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان سازدەکرێت.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش یارییەکانی گەڕی حەوتەم و چوارەم ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا بایرن ڕوبەڕوی ئارمینیا بیلیفێلد دەبێتەوە.

پریمەرلیگ (هەفتەی پێنج)

ئێڤەرتۆن – لیڤەرپوڵ (2:30)

چێڵسی – ساوزامپتن (5:00)

مانچستەر سیتی – ئارسیناڵ (7:30)

نیوکاسڵ یونایتد – مانچستەر یونایتد (10:00)

لالیگا (هەفتەی شەش)

غەڕناتە – ئیشبیلیە (2:00)

سێلتا ڤیگۆ – ئەتلەتیکۆ مەدرید (5:00)

ڕیاڵ مەدرید – قادیش (7:30)

خیتافێ – بەرشلۆنە (10:00)

سیریا ئەی (هەفتەی چوار)

ناپۆلی – ئاتالانتا (4:00)

ئینتەرمیلان – ئەی سی میلان (7:00)

سامپدۆریا – لازیۆ (7:00)

کرۆتۆنی – یوڤانتۆس (9:45)

بۆندس لیگا (هەفتەی چوار)

هێرتا بەرلین – شتوتگارت (4:30)

فرایبۆرگ – ڤێردەربریمەن (4:30)

ماینز – بایەرلیڤەرکوزن (4:30)

ئاوگسبۆرگ – لایپزیگ (4:30)

هۆفنهایم – بوروسیا دۆرتمۆند (4:30)

ئارمینیا بیلیفێلد – بایرن میونشن (7:30)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ڤۆلفسبۆرگ (9:30)

لیگا 1 (هەفتەی حەوت)

ستاد ڕیمس – لۆریان (6:00)

مارسیلیا – بۆردۆ (10:00)

بابەتی پێشتر

كازمی: هه‌ندێك تێوه‌گلاومان ده‌ستگیر كرد به‌دوای ئه‌وانی تریشه‌وه‌ین

بابەتی دواتر

بارتۆمیو تاکلایەنە پاشەکەوتی موچەی یاریزانانی بەرشلۆنە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share