بڕیارێکی شۆکهێنەر لە بایرنەوە سەبارەت بەو یاریزانانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

ئیدارەی یانەی بایرن میونشن بڕیارێکی توندی بەرامبەر ئەو یاریزانانەی دەرکردووە، کە تاوەکو ئێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن بەرێوەبەرانی یانەی بایرن میونشنەوە دەرکراوە، ئەو یاریزانانەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، لەکاتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن یانەکەوە هیچ بڕە مووچەیەکیان بۆ تەرخانناکرێت، هەروەها تێچووی نەخۆشییەکەشیان لە ئەستۆ ناگیرێت.

سەرچاوەکان جەختیان لەوەکردووەتەوە، سەرۆکایەتیی باڤاری لە ماوەی داهاتوودا چوار یاریزانی بانگهێشتی کۆبوونەوە دەکات، کە پێکهاتوون لە جەمال موسیالا، جۆشوا کیمیچ، سێرج گنابری، ئیریک ماکسیم، داوایان لێدەکرێت ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەگەرنا چەندین بڕیاری دیکە دەردەکەن کە بە زیان بۆ ئەو چوار یاریزانە دەگەڕێتەوە.

بێلد سپۆرت نووسیویەتی، تەنانەت ئەگەر هەیە ئەو چوار یاریزانە مەشقوڕاهێنانی جیاوازیان بەدەر لە گروپی یاریزانان پێبکرێت.

بابەتی پێشتر

چێڵسی دڵنیایە لە گرێدانی مەیسن ماونت بە لەندەنەوە

بابەتی دواتر

51 ملیۆن پسووڵەی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرانە لە مانچستەر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share