كۆرۆنا لەهەرێم… ڕێژەی چاكبوونەوە سێ هێندەی توشبوانن

653 توشبووی نوێ تۆماركراوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، 268 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە و چوار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، لەكۆی شەش هەزار و 191 پكشنین 268 توشبووی دیكە تۆماركراوە و 654 توشبووی دیكەش چاكبوەتەوە و چوار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە، 172 هەزار و 751 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 159 هەزار و 988 توشبوو چاكبونەتەوە و چوار هەزار و 312 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى بەریتانى: گوشراوى میوەیەک جۆرێکى هەوکردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکى نوێى بەریتانى ئاشکرایدەکات، خواردنەوەى گوشراوى میوەیەک رۆژانە دووجار یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەى نیشانەکانى هەوکردنى کۆڵۆن بەشێوەیەکى بەرچاو.…
Total
0
Share