ڕیاڵ مەدرید بۆندی ڤاسکێزی نوێکردەوە و دووەم بۆند ئاشکرادەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆندی لوکاس ڤاسکێزی نوێکردەوە و سەرچاوەکانی هەواڵ دووپاتیدەکەنەوە، نوێکردنەوەی بۆندی ناچۆ فێرناندێز نزیکە.

دوای ئەوەی یانەی شاهانە بەفەرمی نوێکردنەوەی بۆندی ڤاسکێزی تاوەکو 2024 ئاشکراکرد، تۆڕی (ABC) ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناچۆ فێرناندێزی تەمەن 29 ساڵ بە تەواوی وردەکاری بۆندی نوێی لەگەڵ یانەی شاهانە قایلبووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستی ئەو یاریزانەش نوێدەکرێتەوە.

ناچۆ لەم وەرزەدا بەشێوەی سەرەکی پشت بەتواناکانی نەبەستراوە، بەڵام یەکێکبووە لە یاریزانە گرنگەکان بەتایبەت لە کاتی پێکانی ڤاران و ڕامۆس هاوشانی میلیتاو ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا، پێدەچێت کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری نوێ بە ئاشکرا ویستی لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی نیشانداوە.

یەکێکی دیکە لەو گرێبەستانەی بەرپرسانی “لۆس بلانکۆس” کاریان لەسەرکردووە و نزیکە ئاشکرایبکەن، گەڕانەوەی ئەنتۆنیۆ پینتۆسی ڕاهێنەری جەستەیی پێشووی پێکهاتەکەیە، کە لە هاوینی 2019 لەگەڵ زینەدین زێدان دووچاری کێشە هات و ڕوویکردە یانەی ئینتەرمیلان.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان بەفەرمی بۆندی لەگەڵ ئینزاگی واژووکرد

بابەتی دواتر

بایرن میونشن گرێبەستێکی گەورەی پێشکەشی ئینتەر میلان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆیس دەرگای لە نەسڕ کردەوە

ئەستێرەی ئەڵمانیی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، مارکۆ ڕۆیس هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی نەسڕی سعوودی پشتڕاست دەکاتەوە. گرێبەستی مارکۆ…
Total
0
Share